17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئێسپەر رایگەیاند کە ھانی حکوومەتی عێراقی داوە کە ھەنگاوێی پێویست بگرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەک سەربازگە کە لە عێراق سەربازانی ئەمریکا تیایاندا جێگیرکراون، بۆردومانکران.
مارک ئێسپەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "مافی ئەوەمان ھەیە بەرگریی لەخۆمان بکەین لە عێراق و ھەرواش دەکەین".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا باسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی کرد کە دوێنێ دووشەممە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق، عادل عەبدولمەھدی ئەنجامیدابوو و گوتی: "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھانی عادل عەبدولمەھدی-م دا کە رێوشوێنی پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە بگرێتەبەر، دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا، بە تایبەتیش دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەک سەربازگە لە عێراق کە سەربازانی ئەمریکا تیایاندا جێگیرکراون بۆردومانکراون".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایە چی لایەنێک ھێرشەکانی ئەم دواییەی لە عێراق ئەنجامداوە، مارک ئێسپەر گوتی: "لەوباوەڕدام، ئێران ھێرشەکانی ئەنجام دابێت، ھەر وەک چۆن لە پشت زۆرێک لە ھەڵسوکەوتی بەدکارانەیە لە ناوچەکە".
دوێنێ نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بڵاوکردبوویەوە و تیادا ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دژبە تیرۆر، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی ھەوڵەکانی ھێزە ھاوبەشەکان کە بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی سەقامگیری عێراق خراونەتەگەڕ، تاوتوێکراوە.
راشیگەیاندبوو کە ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مارک ئیسپەر نیگەرانی خۆی دەربڕیووە بەرامبەر بە بۆردومانکردنی ئەو دامەزراوە و سەربازگانەی کە لە عێراق سەربازانی ئەمریکا تیایاندا جێگیرکراون و داواشیکردووە رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی پێشگرتن لە بۆردومانکردنی ئەو سەربازگایەنە بگیرێتەبەر.