Behlül Çetinkaya,1 23
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئیسلام ئاباد – AA
پارتی بزووتنەوەی ئینساف کە براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی پاكستانە له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ند تویتێکی به زمانی توركی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و تویتانەی پارتی بزووتنەوەی ئینساف دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هات کە به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له‌گەڵ سه‌رۆكی پارته‌كه، عمران خان ئەنجامی دا.
تویتەکان كه له هه‌ژماری PTIofficial بڵاوكرانه‌وه بریتی بوون له:
"سهركۆمار ئه‌ردۆغان له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه پیرۆزبایی له عمران خان كرد".
"جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-پاكستان كرده‌وه".
"عمران خان سوپاسی سهركۆمار ئه‌ردۆغانی كرد".
له كاتێكدا ئه‌و تویتانە سه‌دان جار شێر كرانه‌وه، به‌كارهێنه‌ره پاكستانییه‌كان به زمانی توركی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ توركیا ده‌ربڕی.
بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی گشتی کە لە ٢٥ی تەمووزی رابردوو لە پاکستان بەڕێوەچوو، پارتی بزووتنەوەی ئینساف بە سەرۆکایەتی عمران خان بە بەدەستھێنانی ١١٦ کورسی لە کۆی ٢٧٠ کورسی پەرلەمانی پاکستان پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.