Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەدان کەس لە شاری کەرەج ناوەندی پارێزگای ئەلبورز رۆژئاوای پارێزگای تاران پایتەختی ئێران بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەیان، خۆپیشاندانیان سازکرد.
ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە دەبینرێت کە سەدان کەس لە شاری کەرەج خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و ناڕەزایەتی دژی گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان دەردەبڕن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە دیمەنەکاندا، خۆپیشاندەران وێڕای سووتاندنی تایە، دروشمی دژ بە رژێمی وڵاتەکەیان دەڵێنەوە.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە لە هەندێک شوێن پۆلیس رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیر دەکات بەڵام نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەیە.
دوێنێ سێشەممە لە شاری ئەسفەهان سەدان کەس بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەیان، خۆپیشاندانیان سازکرد.