Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه پێش ده‌نگدان له‌باره‌ی قودس كه رۆژی پێنجشه‌ممه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی ئیمهیلی بۆ دیپلۆماتكارانی دیكه ناردووه و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له‌باره‌ی ده‌نگنه‌دانیان دژ به بڕیاره‌كه.
له‌و پۆسته ئه‌لیكترۆنیه‌دا كه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی به‌ناو Foreign Policy ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه، هالی هۆشداریداوه به ئه‌ندامانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له هۆشداریه‌كه‌ی هالیدا هاتووه "له كاتێكدا بیر له ده‌نگدان ده‌كه‌یته‌وه ده‌مه‌وێت بزانی كه سه‌رۆك و ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگه به بابه‌تێکی كه‌سی لێكده‌ده‌نه‌وه".
نیکی هالی له پۆسته ئهلیكترۆنیهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ده‌نگدانه‌ی وڵاتان له‌باره‌ی قودس داویانه ده‌یداته سه‌رۆك تره‌مپ و، رایگه‌یاندووه "سه‌رۆك له نزیكه‌وه چاودێری ده‌نگدانه‌كه ده‌كات و داوای راپۆرتی له من كردووه له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی دژمان ده‌نگده‌ده‌ن. هه‌موو ده‌نگه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به تێبینی ده‌نووسم".
نیكی هالی باسی له‌وه كردووه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن وڵاتانی دیكه وه‌ك ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كانیان بۆ قودس بگوازنه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌مری واقع له‌به‌رچاو بگیرێت.