جيهان

ئەمریكا.. دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە رووسیا دەدات

- كۆشكی سپی: "سەرۆك دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ داوە لەهەر دەستوەردانێكی مۆسكۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ٢٠٢٠".

Dildar Baykan  | 11.12.2019 - نوێکردنەوە : 13.12.2019
ئەمریكا.. دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە رووسیا دەدات

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە کە سەرۆكی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەهەر دەستوەردانێكی مۆسكۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیاروایە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سێرگی لاڤرۆڤ كە دوێنێ‌ سێشەممە لە كۆشكی سپی سازكرابوو و تیایدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئامادەبوو، بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا، مایك پۆمپیۆ و سێرگی لاڤرۆڤ، دۆناڵد ترەمپ-یان لە دوا پێشهاتەكانی تایبەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و رووسیا ئاگاداركردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە کە لە كۆبوونەوەكەدا، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەهەر دەستوەردانێكی مۆسكۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ٢٠٢٠.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە رووسیا كردووە ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئۆكراینا چارەسەر بكات و پاڵپشتی خۆیشی بۆ سنوورداركردنی خۆپڕچەككردن لە جیهان دووپاتكردووەتەوە لەوانەیش رووسیا و چین.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، دۆناڵد ترەمپ و سێرگی لاڤرۆڤ گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بەو هەنگاوانەی كە گرنگە ئەمریكا و رووسیا بەرامبەر بە بەندكراوانی نێوان هەردوو وڵات، بیگرنەبەر.

هەروەها باس لە گرنگی پەیوەندییەكانی چین و ئەمریكا و رێككەوتنی بازرگانی كە چاوەڕوان دەكرێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوو بكرێت، کراوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریكا (CIA)، رووسیای بەوە تۆمەتباركردبوو کە دەستیوەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ٢٠١٦ كە تیایدا دۆناڵد ترەمپ سەركەوت و راشیگەیاندبوو ئەگەری هەیە جارێكی دیكە رووسیا دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ٢٠٢٠.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın