Sayed Khodaberdi Sadat,Zana Natık Kerem
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
كابول ــ AA
تەقینەوەیەك لە نزیك بنكەی ئاسمانی "باگرام" تایبەت بە هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری ئەفغانستان روویدا و لە ئاكامدا، یەک ئافرەت كوژراو و ٦٢ كەسی دیكەیش برینداربوون.
بنكەی ئاسمانی "باگرام" یەكێكە لە گەورەترین بنكەی سەربازییەکانی ئەمریكا لە باكووری ئەفغانستان .
لەوبارەوە كەناڵی "تلوع نیوز" بڵاویكردەوە، كاربەدەستانی ئەفغانستان رایانگەیاندووە، سەرجەم ئەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەدا بوونەتە قوربانی، کەسانی مەدەنین.
لای خۆیەوە گوتەبێژی فەرمانڕەوای ویلایەتی باگرام، وەحیدە شاكار رایگەیاند، تەقینەوەكە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە كە لەمیانیدا شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزە بیانییەكان و ئەنجامدەرانی هێرشەكە روویداوە.
هاوکات فەرمانڕەوای باگرام، عەبدولشكور قودوسی رایگەیاند كە بنکەکە "باگرام" ئامانجی هێرشەكە بووە.
عەبدولشكور قودوسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، هێزە ئەمنییەكان بەرپەرچی هێرشی حەوت چەكداریان داوەتەوە بۆسەر بنكەكە كە هەوڵدراوە بە چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئەنجام بدرێت.
ناوبراو باسی لەوەیشكردووە كە لەمیانی شەڕو پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكاندا، لەو چوار ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوە، دووانیان تەقێندراوەتەوە.
لای خۆیەوە نێردەی پەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان پشتڕاستیكردەوە كە هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی تەندروستی كەلەئێستادا خەریكە لە نزیك بنكەی ئاسمانی باگرام بۆ یارمەتیدانی گەلی ئەفغانستان بنیات دەنرێت.
هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.