Ali Ebubekir Tokcan
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجه‌كان بۆ هه‌لومه‌رجی سه‌ختی نێو گرتووخانه‌كانی میسر، گرووپی پشتیوانی بۆ به‌ندییه میسریه‌كان له چوارچێوه‌ی "رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، 10ی كانوونی یه‌كه‌م" له ئیستانبوڵ رێپێوانێكی سازكرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سوكاریان له گروتووخانهكانی میسردان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گرووپه پیشه‌یی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر له دوای نوێژی خه‌وتنان له مزگه‌وتی فاتیح گردبوونه‌وه و دروشمی "موسڵمان مل بۆ سته‌م كه‌چ ناكات"یان به‌رزكرده‌وه.
گرووپه‌كه به گوتنه‌وه‌ی ته‌كبیر و به كێشانی هوتافی "گه‌لی میسر ته‌نیا نییه" و (سیسی پیاوكوژ) و به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵ تا پاركی ساراچهانه رێپێوانیان ئه‌نجامدا.
سه‌نا بلتاجی، هاوسه‌ری محه‌مه‌د بلتاجی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئیخوان موسلمین و له گرتووخانه‌كانی میسر ده‌ستبه‌سه‌ره و دایكی ئه‌سما بلتاجی كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كان دژبه كوده‌تا له میسر تیرۆركرا له چوارچێوه‌ی رێپێوانه‌كه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه له رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتوون باس له مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن، به‌ڵام له میسردا مافی مرۆڤ نییه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مافانه بهێننه‌دی.
بلتاجی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌سمای كچی له لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی سیسی-یه‌وه له مه‌یدانی رابیعه شه‌هید كرا و هاوسه‌ره و كوڕه‌كه‌شی له‌ئێستادا له گرتووخانه‌كانی ئه‌و تاقمه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن و رێگه ناده‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رمانه‌كانی وه‌رگرێت.
بلتاجی باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌یدا، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه 60 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان گه‌نجن له گرتووخانه‌كانی میسردان و ده‌یان كه‌س له ژووری تاكه كه‌سیدا به‌ندكراون و ته‌نانه‌ت بچووكترین داخوازی مرۆیی دابیننه‌كراوه و گوتی:
"به‌ندییه‌كان فه‌رامۆشكراون تا به حاڵی خۆیانه‌وه بمرن، بۆ ئه‌وه‌ی دوایی كه‌سانێك نه‌ڵێن 'ئێوه ئەوانتان كوشت' و بڵێن بۆ خۆیان مردوون. سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ هاتوون بۆ ئه‌م چالاكیه، سوپاسی ئه‌وانه‌یش ده‌كه‌م كه له جیهاندا گوێ بۆ بانگه‌وازه‌كه‌مان ده‌گرن و بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن. بیرتان نه‌چێت بچووكترین بانگه‌واز و چالاكی كه ئێوه لێره ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌بێته ئومێدێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له میسر له بێ ئومێد بووندان و وه‌بیریان ده‌هێنێته‌وه كه له توركیا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا برایان هه‌یه و دڵیان لایانه و ئومێده‌وارن".
- "ناكرێت به وشه باس له‌وه بكرێت كه له میسر ده‌گوزه‌رێت"
دکتۆر نوها قاسم كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له میسر ده‌ستبه‌سه‌ره و خۆیشی له گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌شكه‌نجه‌ی بینیوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناكرێت به وشه باس له‌وه بكرێت كه له میسر ده‌گوزه‌رێت.
نوها قاسم باسی له‌وه كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی سزای زیندانی 23 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌وه‌ش له میسردا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تاییه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ژنان له گرتووخانه‌كانی میسردا ناچار به مانه‌وه ده‌كرێن له ژووری تاكه كه‌سی زۆر بچووکدا.
نوها قاسم باسی له‌وه كرد كه سزادراوان به‌بێ به‌شكردنیان له ته‌والێت و بانیۆ زیاتر له ساڵێك له‌و ژوورانه‌دا هێڵدراونه‌ته‌وه، نه‌ك ژنان به‌ڵكو پیاوان و منداڵانیش رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نوها قاسم باسی له‌وه كرد كه له سزادراوان هیچ پێداویستییه‌كی مرۆیی وه‌ك نان و چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تاقمه‌كه‌ی سیسی ترسیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی رێگریكردن ده‌ده‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ وڵاته‌كه‌یان و ئومێدی خۆیشی خسته‌ڕوو كه رۆژێك هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ میسری ئازاد.
- "ئه‌و ناخۆشیانه ده‌بنه رابردوو"
چالاكوانی میسری، عومه‌ر شوێخ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له گرتووخانه‌كانی میسردا ئه‌شكه‌نجه دراوه.
عومەر شوێخ داوای كرد خه‌ڵكی متمانه به درۆكانی میدیای میسر نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه برینه‌كانی جه‌سته‌ی گه‌واهیده‌ری ئه‌و سته‌مه‌ن كه له میسر ده‌گوزه‌رێت.
دوای رێپێوانه‌كه كه له پاركی ساراچهانه ته‌واوبوو، سه‌رۆكی گشتیی وه‌قفی هاریكاری مرۆیی İHH، بوله‌نت یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له‌وه كرد كه له میسر، سووریا، خۆرهه‌ڵاتی توركمانستان و له هه‌موو شوێنێكی سه‌ر رووی زه‌وی ئازار و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه قه‌ده‌ر نییه.
بولەنت یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ناخۆشیانه ده‌بنه رابردوو و داهاتووی شه‌هیدان و خوشك و براكان له گرتووخانه‌دا به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئۆزگور-ده‌ر، كه‌نعان ئاڵپای دووپاتیكرده‌وه كه كوده‌تاچییه‌كان له لایه‌ن خۆرئاواوه له‌سه‌ر فه‌رشی سوور پێشوازیان لێده‌كرێت و وه‌ك قاره‌مانانی رزگاركه‌ری شیرازه‌ی جیهان ده‌بینرێن.
كه‌نعان ئاڵپای گوتی: "له سایه‌ی دیكتاتۆره‌كان له جیهانی ئیسلامی‌دا، ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا زۆر به‌هێز بووه".
دوای پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كان، به‌شداربووانی رێپێوانه‌كه بڵاوه‌یان لێ‌كرد.