ئیستانبوڵ
له میانه‌ی وتارێكیدا له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی هاریكاری بازرگانی و ئابووری رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی‌دا له ئیستانبوڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماریی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جوگرافیای ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌ك به‌خوێن و ئازار و شه‌ڕ و پێكدادان ده‌وره دراوه كه پێشتر مێژوو به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
گوتیشی: "هه‌موو رۆژێك له وڵاتانی جیهان ده‌بینه شایەتی چه‌ند رووداوێكی وه‌ك رووداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا. برایانمان هه‌موو رۆژێك گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. رۆژانه منداڵانمان ده‌مرن. منداڵانمان به‌بێ باوكی ده‌مێننه‌وه. ژنانیشمان ده‌مرن. ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویسته ئارامترین شوێن بن مزگه‌وته‌كان و ئارامگەكانمانن، كه به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان به مسوڵمان داده‌نێن به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه كۆكوژیان تێدا ده‌كرێت. مزگهوتهكانمان كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان به مسوڵمان داده‌نێن نه‌مانتوانیوه بیكه‌ینه شوێنێكی ئارام، یه‌كێك له پیرۆزترین ئه‌و شوێنانه مزگه‌وتی ئه‌قسایه، كه به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه به پۆستاڵه‌وه ده‌چنه ناوی، ئایا به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌یه ده‌نگمان لێوه دێت؟ نه‌خێر. باوه‌ڕی ئێمه كێشه‌كانی ناخمان و ئه‌و هێرشانه ده‌وه‌ستێنێت كه له ده‌ره‌وه ده‌كرێته سه‌رمان. خاوه‌نی هێزێكین كه ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیای خۆمان و سه‌ر رووی زه‌ویشدا ئاشتی به‌رقه‌رار بكات".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌گه‌ر بخوازرێت ده‌توانرێت خوێنڕشتن له عێراق رابگیرێت و به‌ر به كوشتنی منداڵانیش بهێنرێت له سووریا.
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد، كه كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی بێت ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو كێشه‌كانی خۆمان ته‌نیا و ته‌نیا به خۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كریت.
ئه‌ردۆغان لە کۆتاییدا گوتی: "ته‌ماشاكه‌ن زۆر روون ده‌یڵێم، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن نه‌وتی جوگرافیای ئیسلامیان حه‌ز لێیە. حه‌زیان له ئاڵتوون و ئهڵماسهكهیهتی. حه‌زیان له هێزی كاری هه‌رزانه. حه‌زیان له شه‌ڕ و ئاژاوه و جیاوازییه. باوه‌ڕ بكه‌ن ئێمه‌یان خۆش ناوێت. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن و رووخسارمان به دۆست ده‌بینن، حه‌ز به مردنی خۆمان و منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن. تاكه‌ی هه‌ر ته‌ماشاكه‌ری ئه‌وه ده‌بین؟ تاكه‌ی ئارام بگرین؟ تاكه‌ی بیانوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازاره بهێنینه‌وه؟ ئایا ده‌كرێت ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر بین كه منداڵەکان له سووریا ده‌كوژرێن، ئه‌و 300 هه‌زار كه‌سه بێتاوانه‌ی له سووریا كوژران له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت ملیۆن ئاواره بكه‌ینه بیانوو. دووباره ده‌پرسمه‌وه ئایا ره‌وایه له‌به‌ر سوننە بوون، هێرش بكرێته سه‌ر ئارامگه‌كان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دروست بكرێن، كوده‌تا بكرێت به‌سه‌ر حكوومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كان و دوور بخرێنه‌وه و كوشتنی ئه‌وانه‌ی له شه‌قامه‌كاندا داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن".