ھەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی چیک پاش ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆ بووەوە، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم فوئاد حوسێن و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم فەلاح مستەفا پێشوازی لێوە کرا.
وەزیری دەروەی چیک بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت کۆ ببێتەوە و میکانیزمی رووبەڕوو بوونەوە داعش و چۆنیەتی یارمەتی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان باس بکات.
هەژیی گۆتنە، لۆبۆمیر زاورالیک سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتی چیک-ە و لە زانکۆی جان ئیڤانگێلیستا پورکینێی لە بەشی فەلسەفە خوێندنی تەواو کردووە.