|
ئیستانبوڵ
ئه‌ردۆغان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئاتاتورك به‌ر له‌گه‌شته‌كه‌ی بۆ سعوودیه له‌باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌وە قسه‌ی كرد و ئاشكرای كرد ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕێی ئه‌م بانگه‌وازه بوون و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو "بانگه‌وازه‌كان جوانه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردن بێته ئاراوه. ئایا ئه‌م جێبه‌جێكردنه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن كاریگه‌ریی ده‌بێت؟ پێشتر له بانگه‌وازه‌كه‌ی مانگی ئازاردا به‌داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش نه‌بینرا. دووباره به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بوو. هیواخوازم هه‌نگاوی پێویست بهاوێژرێن".
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "ئه‌و لایه‌نه‌ی پێویسته چه‌ك دا‌نێت لایه‌نی په‌كه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش چه‌ك دا‌نێت ئه‌وە خه‌یاڵێكی خاوه، شتێكی وا نابێت. ئامێری هێزه‌كانی ئاسایش چه‌كه و ئاسایش دابین ده‌كات و ئارامی دێنێته كایه‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێن سه‌رباز و پۆلیس چه‌ك دانێن ئه‌وە ناماقووڵ ده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش گوتی: "لێره‌دا دوو وێنه له پێشمانه. ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاڵچین ئاكدۆغان روونكردنه‌وه‌یان دا جیاوازه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌كانی هاوسه‌رۆكه‌كان. ئه‌وانه‌ی بۆ ئیمراڵی چوون روونكردنه‌وه‌یان جیاوازه و روونكردنه‌وه‌كانی هاوسه‌رۆكه‌كان جیاوازه. شتێكی وا نابێت. كه‌واتە ئه‌مانه بنچینه‌یه‌كی گونجاویان نییه".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو شتێك له‌كۆتاییدا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌م جێبه‌جێ كردنه چییه؟ دانانی چه‌كه‌كانه. له‌گه‌ڵ دانانی چه‌كه‌كان بێگومان ئاسووده‌یی و خۆشحاڵی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له وڵات گه‌شه ده‌كات".
|