كه‌ربه‌لا
مانگی سووری توركی یارمه‌تی مرۆیی به‌سه‌ر 200 په‌نابه‌ر به‌خشی كه زۆربه‌یان توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر بوون و له ترسی هێرشی داعش هه‌ڵاتبوون.
هاوكات باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاروق قایماخچی له‌گه‌ڵ تیمی مانگی سووری توركی هاته شاری كه‌ربه‌لا له پاڵ ئه‌مه‌شدا كارتۆنی خۆراك و پێداویستی دیكه به‌سه‌ر توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر به‌ش كرا.
له دوای به‌خشینی یارمه‌تی مرۆیی باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، قایماخچی له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگاری كه‌ربه‌لا جاسم ئه‌لفه‌تلاوی كۆبووه‌وه و پاشان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
قایماخچی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ باری ئاشایشی عێراق و رێكخراوی تیرۆرستی داعش كرد و گوتی: "هیچ كه‌سێك گومانی له‌وه نه‌بێت كه توركیا دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه".
قایماخچی راشیگه‌یاند كه خۆشحاڵه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌ردانی خاكی پیرۆزی كردووه و به‌م هۆیه‌وه‌ش گوتی: "یادی حه‌زره‌تی حوسه‌ینی شه‌هیدان ده‌كه‌م".
قایماخچی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه عێراق رووبه‌ڕووی دوو كێشه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه یه‌كه‌میان داعش و ئهویترشیان قه‌یرانی مرۆییه و گوتی: "ئێمه له هه‌ردوو بابه‌ته‌كه ئاماده‌ین یارمه‌تی عێراق بده‌ین، داعش نه‌ك به ته‌نها هی عێراق به‌ڵكو دوژمنی گشت ناوچه و جیهانه، توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هاوشانی عێراقه. له چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا له‌باره‌ی ئاسایش و به‌رگریی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین. توركیا ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی له‌مه‌ڕ پێشگیری له شه‌ڕخوازانی بیانی ده‌كات. زیاتر له 10 هه‌زار گومانلێكراوی داعش هاتنیان بۆ توركیا قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌مه‌ش له دوای هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی دیكه له‌گه‌ڵ توركیا بوو، هه‌زار و 200 گومانلێكراوی داعش دیپۆرتكراون".
قایماقچی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ یارمه‌تییه‌کانی مرۆیی توركیا بۆ عێراق كرد و گوتی: "هەتا ئێستا 800 بارهه‌ڵگری یارمه‌تی مرۆیی بۆ عێراق ره‌وانه كراوه هه‌روه‌ها سێ كه‌مپ دروست كراوه كه 40 هه‌زار كه‌سی تێدا جێگیر كراوه، هه‌روه‌ها له توركیا نزیكه‌ی 200 هه‌زار عێراقی میوانن".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه پێشمه‌رگه‌کانی برینداری شه‌ڕی داعش له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له باره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسێك له توركیا یارمه‌تی داعشی داوه، قایماخچی گوتی: "هه‌موو كه‌سێك لێره ده‌ڵێن به‌غدا یارمه‌تی داعش ده‌دات، ئێوه باوه‌ڕ به‌م شتانه مه‌كه‌ن".
جێگه‌ی باسه جێگری پارێزگاری كه‌ربه‌لا فه‌تلاوی گوتی: "ئه‌مڕۆ به‌ناوی گشت جیهانه‌وه دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ین، هاوكات هاتنی مانگی سووری توركی و باڵیۆزی توركیا بۆ ئێره نیازپاكی توركیا ده‌رده‌خات".
قایماخچی له دوای كۆبوونه‌وه رۆژنامه‌وانییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا نوسه‌یف جاسم كۆبووه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وە به‌رپرسی مانگی سووری توركی له عێراق، شه‌فاق لۆستار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هاوكارییه‌کانی مرۆیی بۆ په‌نابه‌رانی كه‌ربه‌لا، بابیل، كوفه و نه‌جه‌ف به‌رده‌وام ده‌بێت.