دۆسیەی هێرشکردنە سه‌ر کۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە
- سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانی ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه مووشه‌كه‌كانی كروز و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانەکانی کە له‌و هێرشانه‌دا به‌كارهێنراون دروستكراوی ئێرانن"
New York
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه لێكۆڵینه‌وه كراوه له پاشماوه‌ی ئه‌و مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی کە له هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیه به‌كارهاتوون و له‌م قۆناغه‌دا نه‌توانراوه ئه‌وه پشتڕاست بكرێته‌وه كه ئه‌و چه‌كانه دروستكراوی ئێرانن.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس هه‌شته‌مین راپۆرتی سه‌باره‌ت به بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد.
له‌و راپۆرته‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس باسی له‌وه كردووه کە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی سیستمی ئه‌و چه‌كانه كردووه كه له هێرشه‌كانی مانگی ئایاری سه‌ر شاری عه‌فیف له سعوودیه، مانگه‌كانی حوزه‌یران و ئابی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بها و مانگی ئه‌یلوولی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی ئارامكۆ سعوودیە به‌كارهێنراون.
ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس له راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانی ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه مووشه‌كانی كروز و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌کانیکە له‌و هێرشانه‌دا به‌كارهێنراون دروستكراوی ئێرانن یاخود به‌شێوه‌یه‌ك گواسترابنه‌وه كه پێشێلكاری بێت به‌رامبه‌ر بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ئه‌وه‌یشی خستووەتەڕوو كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه كۆده‌كاته‌وه كه له هێرشه‌كاندا به‌كارهێنراون و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر شیكاری ئه‌و زانیاریانه، باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و جۆره فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه له‌ده‌ست حووسییه‌كاندا نین.
ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌و جۆره فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه ''Model V9''ن و له ساڵی 2016دا له ئه‌فغانستان به‌كارهاتوون و تا ئێستا نه‌توانراوه به‌رهه‌مهێنه‌ری "Model V9" بدۆزرێته‌وه.
له 14ی ئه‌یلوولی رابردوودا هێرشكرایه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت.
سعوودیه كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له جیهاندا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو کە به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت لە وڵاته‌كه‌ی پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و سعوودیه ئێران-یان به‌رپرسیار كرد له هێرشه‌كه.
له‌سه‌ر بانگهێشتی سعوودیه، پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه سه‌ردانی شاری ریاز-یان كردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن