18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2020
واشنتۆن - AA
ژماره‌ی حاڵه‌تەکانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له ئه‌مریكا گه‌یشته، شه‌ش هه‌زار و ٣٦٢ حاڵه‌ت، هەروەها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته، ١٠٨ كه‌س.
به‌پێی دوایین ئاماری زانكۆی جۆنس هۆپكینس كه چاودێری داتاكانی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات له ئه‌مریكا، تۆماری تووشبوون و گیانلەدەستدان به په‌تاكه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته له زیادبووندایه.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاریی كه شه‌وی سێشه‌ممه خراوه‌ته‌ڕوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له ٢٠ حاڵه‌ت زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته، ١٠٨ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٣٦٢ كه‌س.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له ویلایه‌تی واشنتۆن روویداوە كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه بوو له ئه‌مریكا و ژماره‌یان ٥٥ كه‌سه، دوای ئه‌ویش له ویلایەتی نیویۆرك ١٣ كه‌س و له ویلایەتی كالیفۆرنیا ١٢ كه‌س.
هاوكات له رۆژی دووشه‌ممه‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی كیتی پشكنینی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر، له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.