18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
كابول - AA
له هێرشێكی چه‌كدارانی بزووتنەوەی تاڵیباندا بۆسه‌ر كاروانێكی سه‌ربازیی له ویلایەتی به‌لخ باكووری ئه‌فغانستان، دوو كه‌س كوژران.
سه‌رۆكی شورای ویلایەتی به‌لخ، محه‌مه‌د ئه‌فزه‌ڵ حه‌دید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی به‌لخ-جۆزجان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازیی.
محه‌مه‌د ئه‌فزه‌ڵ حه‌دید باسی له‌وه كرد كه له هێرشه‌کەدا، سه‌ربازێك و كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژراون، دوای هێرشه‌كه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان دروستبووه و تاڵیبان زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
تا ئێستا تاڵیبان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.