18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
ئابوجا ــ AA
لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، زیمبابوی و نامیبیا باری لەناكاویان راگەیاند.
لەوبارەوە سەرۆكی زیمبابوی، ئیمرسن منانگاگو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لەچوارچێوەی رێوشوێنەکاندا، گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو وڵاتانەی كە بەشێوەیەكی بەرچاو ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیایدا تەشەنەی كردووە، قەدەغەكراوە.
ئیمرسن منانگاگو ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم چالاكییە رۆشنبیری، وەرزشی، كردنەوەی پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی و یادكردنەوەی ساڵڕۆژی سەربەخۆی نیشتمانی هەڵپەسێردراون.
ناوبراو باسی لەوەشكرد كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە زیمبابوی تۆمارنەكراوە، بۆیە پڕۆسەی خوێندن لە وڵات هەڵناپەسێرن.
هاوکات حكوومەتی نامیبیا باری لەناكاوی لە وڵات راگەیاند و بڕیاری هەڵپەساردنی گردبوونەوەکان و دواخستنی پڕۆسەی خوێندنی بۆ ماوەی یەك مانگ دەرکرد.
تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە 40 وڵاتی كیشوەری ئەفریقا بڵاوبووەتەوە كە بەهۆیەوە 400 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.