Yeşim Sert Karaaslan
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی ئێران كرد كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19)ی له‌سه‌ر دروست بووه، هاوكارییه‌كه‌ش پێكهاتووه له؛ هەزار كیت-ی تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا، چوار هه‌زار و ٧١٥ پۆشاکی پزیشكی، ٢٠ هه‌زار سه‌دریه، دوو هه‌زار و چوار چاویلكه، چوار هه‌زار ده‌مامكی جۆری N95 و ٧٨ هه‌زار ده‌مامكی سێ به‌رگیی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه به پهتایەکی جیهانیی راگه‌یه‌ندراوه، حكوومه‌تی تورکیا هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی ئێرانی دراوسێی كردووه.
رێككه‌وتنی بواری به‌خشینی پێداویستی ته‌ندروستی له‌نێوان كۆماری توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران-دا له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، ئه‌مینه ئاڵپ مه‌شه و باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د فارازماند واژووكرا.
له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هەزار كیت-ی تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا، چوار هه‌زار و ٧١٥ جلوبەرگی پزیشكی، ٢٠ هه‌زار سه‌دریه، دوو هه‌زار و چوار چاویلكه، چوار هه‌زار ده‌مامكی جۆری N95 و ٧٨ هه‌زار ده‌مامكی سێ به‌رگیی ره‌وانه‌ی ئێران كرا.