Gökhan Kavak,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئەبووجا - AA
له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ئابوورییه‌كاندا له زیمبابوی، سێ هه‌زار گه‌نج كه له كه‌رتی گشتیدا كاریان ده‌كرد له كار دوورخرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سكرتێری لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كان، جۆناسان وتاوناش، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مووچه‌ی گشتیی به‌شێكی زۆری بوودجه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ندێک رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
گوتیشی: "سێ هه‌زار گه‌نج له وه‌زاره‌ته جۆراوجۆره‌كانی وڵات له كار دوورخراونه‌ته‌وه و، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌سانی پێویست نه‌بوون بۆ كاركردن له كه‌رتی گشتیی‌دا".
وتاوناش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە كه بڕیاره‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی پلاندانانی 2019 وه‌زاره‌تی دارایی و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ده‌ركردووه و، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گرتنەبەری رێوشوینهكان بۆ رێكخستنی ئابوورییان.
سه‌رۆكی زیمبابوی، ئێمیرسون منانگاغوا، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، حكوومه‌ته‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ره‌نگاری قه‌یرانی ئابووریی بووەتەوە.