Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
باخچەی چوارگۆشەی مادیسۆن "Madison Square Garden" كه یه‌كێكه له شوێنه به‌ناوبانگه‌كانی نیویۆرك، زۆرانبازانی گای له‌خۆگرت.
نمایشی زۆرانبازی گا، كه له‌لایه‌ن زۆرانبازانی شاره‌زاوه ریكخرا و، بووه‌ته نه‌ریتێك، له باخچه‌ی Madison Square Garden رێكخرا.
زۆرانبازان ئه‌و یاریگا به‌ناوبانگه وهرزشیهیان گۆڕی بۆ گۆڕه‌پانی زۆرانبازی گا و، له‌سه‌ر پشتی ئه‌و گایانه نمایشیان ده‌كرد كه كێشیان سه‌دان كیلۆ بوو. به‌وه‌یش جۆش و خرۆشیان خسته دڵی بینه‌ران و دڵخۆشیان كردن.
لەو چالاکییەدا، نزیكه‌ی 35 زۆرانبازی گا به‌شداریان كرد كه له پاڵهوانیەتییە جیهانییه‌كاندا به‌شداریان كردووه و، بووه مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی نیویۆرك.
به‌تایبه‌تی ئه‌و منداڵ و كه‌سانه‌ی جلی كاوبۆییان له‌به‌ركردبوو دیمه‌نێكی جوانیان به چالاكییه‌كه به‌خشی، له كۆتایی چالاكییهكهشدا منداڵانی زۆرانبازی گا نمایشێكیان ئه‌نجامدا.