Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
راگه‌یاندرا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) كیڤن سوینی، ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
پێنتاگۆن له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوینییهوه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له ورده‌كارییه‌كانی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوینی نه‌كراوه، به‌ڵام راگه‌یه‌نراوه كه سوینی له كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌ستی به كاركردن كردووه.
سوینی ساڵی رابردوو له‌كاتی ئه‌ركی وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا جیم ماتیسدا دامه‌زرێندرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گوته‌بێژی پێنتاگۆن دانا وایت به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپه‌وه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی خوار خۆیدا له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، سوینی دووه‌م به‌رپرسی پله‌داری پێنتاگۆنه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دوورده‌كه‌وێته‌وه.