Tayfun Salcı
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
بانگه‌شه ده‌كرێت دوو سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانی بریتانیا له سووریا، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كیی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یی بریتانیا Press Association، دوو سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانی بریتانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌هێرشێكی مووشه‌كیی داعشدا له سووریا، به‌سه‌ختی برینداربوون.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شكراوه له‌هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی په‌یه‌ده‌ش كوژراوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، سه‌ربازه برینداره بریتانییه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ڕێگای ئاسمانی له‌ناوچه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌وباره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی بریتانیا رایگه‌یاند کە، له‌باره‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانه‌وه روونكردنه‌وه ناده‌ن.