Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیی ژووری پارێزه‌رانی ئێران، مه‌هدی حوجه‌تی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی ده‌قۆزنه‌وه و په‌نا بۆ قۆرخكاری ده‌به‌ن، ره‌نگه حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربكرێت.
مەهدی حوجه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه كه به هۆی قۆرخكاریهوه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیی ژووری پارێزه‌رانی ئێران باسی له‌وه كرد كه یاسای پێویستیان ده‌ركردووه بۆ پاراستنی به‌كاربه‌ران له‌به‌رامبه‌ر قۆرخكاران، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه قۆرخكاران به سزای لانیكه‌م له پێنج ساڵه‌وه تا 20 ساڵ زیندانی ده‌كرێن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیی ژووری پارێزه‌رانی ئێران، مه‌هدی حوجه‌تی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ره‌نگه قۆرخكاران به سزای له‌سێداره‌دانیش دادگایی بكرێن و گوتی: "ئه‌گه‌ر قۆرخكردنی كه‌لوپه‌لی خواردن و پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان به ئامانجی لێدانی ده‌وڵه‌ت بێت ئه‌وا گومانلیكراوهكان به نانه‌وه‌ی گەندەڵی له‌سه‌ر زه‌وی تۆمه‌تبار ده‌كرێن و حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌كرێت".