Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتارێك به سه‌ردێڕی "له‌نێو ئیداره‌ی تره‌مپدا به‌شێك له خۆڕاگریم" كه ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی دیار نییه و له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكرایه‌وه، راگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ متمانه‌ی به كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری كه‌مبۆته‌وه.
كوڕی تره‌مپ، دۆناڵد تره‌مپ جی ئار به كه‌ناڵی ABC راگه‌یاند كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی دیار نییه بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه له‌نێو كۆشكی سپی.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه باوكی له كۆشكی سپی له هه‌موو كه‌س زیاتر متمانه به كێ ده‌كات كوڕه گه‌وره‌ی تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه باوكی تره‌مپ متمانه‌ی به كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری كه‌مبۆته‌وه گوتی: "كه‌سانێك هه‌ن متمانه‌یان پێ ده‌كات، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر له‌وه كه‌متره كه ده‌مه‌وێت".
كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئیڤانكا تره‌مپی خوشكی له‌گه‌ڵ جارد كهشنهری هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی له كۆشكی سپی كارده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه جێی متمانه‌ی باوكی ئه‌ون و گوتی: "ئه‌گه‌ر متمانه به كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری بكات چاره‌سه‌ركردنی كاره‌كان زۆر ئاسان ده‌بوو. ئه‌م ره‌وشه مایه‌ی بێزارییه".
ئه‌و كه‌سه‌ی گوتاره‌كه‌ی به‌بێ ناوی خۆی و به سه‌ردێڕی "له‌نێو ئیداره‌ی تره‌مپدا به‌شێك له خۆڕاگریم" له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكردبۆوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه كه‌سێكی ئاستبه‌رزه له ئیداره‌ی تره‌مپدا.