Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای لە هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران کرد هیچ هەوڵێک بە فیڕۆ نەدەن کە لە پێناو رێگرییکردن لە جەنگ لە ئیدلب و پارێزگارییکردن لە هاووڵاتییانی مەدەنی، دەدرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە ناوەندی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەکرد کە ئیدلب دوایین ناوچەی دوور لە پێکدادانە و بەپێویستی زانی نەکرێتە گۆمی خوێن.
جەختی لەوەشکردەوە دۆخی ئێستای ئیدلب هی ئەوە نییە درێژەی پێبدرێت و ناکرێت رێگە بە بوونی تیرۆریستانیش بدرێت، بەڵام لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێویستە بەرپرسارێتیی و ئەرکە نێودەوڵەتییەکان لەبیرنەکرێن.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئاماژەی بەوەکرد بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بانگەوازی کراوەی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکان کردووە و بەتایبەتیش بانگەوازی ئاراستەی هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران کرد هیچ هەوڵێک بە فیڕۆ نەدەن کە لە پێناو رێگرییکردن لە جەنگ لە ئیدلب و پارێزگارییکردن لە هاووڵاتییانی مەدەنی، دەدرێت.
ناوبراو باسی لەوەشکرد لە هەموو دەرفەتێکدا پەیامی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا داوە و رایگەیاند "پارێزگارییکردن لەو مرۆڤانەی کە ئازاری ئێجگار زۆریان بینیوە، بەرپرسیارێتیی هاوبەشمانە".