Narges Rezai,Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
له‌چه‌ند شارێكی ئێران به‌مه‌به‌ستی داواكردنی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی، خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هەوڵی ILNA ئێران، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌دان خانه‌نشین له‌به‌رده‌م باڵەخانەی فەرمانگەی بوودجه و پلاندانان له شاری تاران پایتەختی ئێران گردبوونه‌وه و رایانگه‌یاندووه، ئه‌و بڕە مووچهیەی وه‌ریده‌گرن له‌ژێر سنووری هه‌ژارییه‌وه‌یه و پڕۆتێستۆی دۆخه‌كه‌یان كردووه.
خانه‌نشینان داوای زیادكردنی مووچه‌كانیان و باشتركردنی هه‌لومه‌رجی بیمه‌كانیان كرد.
هاوكات جگه له تارانی پایته‌خت، له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی وه‌ك یه‌زد و مه‌شهه‌دیش بۆ هەمان مه‌به‌ست خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.