Hasan Öymez,1 23
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (MIT) له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شاری لازقییه‌ی سووریا، یوسف نازیك-ی ده‌ستگیركرد و بردیه‌وه توركیا، ناوبراو له میانی هێرشه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٣ له ره‌یحانڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سووریا هه‌بووه و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئاراسته كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (MİT) له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شاری لازقییه‌ی سووریا، یوسف نازیك-ی ده‌ستگیركرد و بردیه‌وه توركیا، ناوبراو له میانی هێرشه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٣ له ره‌یحانڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سووریا هه‌بووه و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئاراسته‌كردووه كه به هۆیه‌وه ٥٣ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا.
یوسف نازیك كه پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی رهیحانڵییه له لیستی "شین"ی داواكراوانی تیرۆردایه و دوای ده‌ستگیركردنی له ئۆپه‌راسیۆنی كارمه‌ندانی میتدا به رێگای ئه‌منیدا بردرایه‌وه توركیا و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستیپێكردووه.
- دان نان به پلاندانان و رێكخستنی هێرشه‌كه
زانراوه له لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا یوسف نازیك دانی به‌وه داناوه به رێنمایی هه‌واڵگری سووریا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌كه‌ی داوه له توركیا، گه‌ڕان و پشكنینی كردووه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ كرده‌ی تیادا ئه‌نجام بدرێت، به كاری گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ستاوه له سووریاوه بۆ توركیا و له رێگای دابینكردنی دوو ئۆتۆمبێل و بۆمبڕێژكردنیان پلانی هێرشه‌كه‌ی داڕشتووه و ئاراسته‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها یوسف نازیك چۆته ناو ورده‌كاریش له‌باره‌ی رۆڵی به‌ناو سه‌ركرده‌ی به‌رگری سووریا، میعراج ئوراڵ له ته‌قینه‌وه‌كانی رهیحانڵیدا و داوای له تۆمه‌تباره راكردووهكانیش كرد كه به‌شدارییان له‌و كرده‌یه‌دا كردووه خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه.
- "ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر گه‌وره‌یه، لێتان ده‌پرسێته‌وه"
یوسف نازیك له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باسی لهوهكردووە كه له‌دایكبووی شاری ئهنتاكیایه و زانیاری له‌باره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه دا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هێرشه‌كه‌ی ره‌یحانڵی له‌گه‌ڵ هاووڕێیانیدا ئه‌نجامداوه.
یوسف نازیك باسی له‌وه كرد كه فه‌رمانی له هه‌واڵگری سووریاوه وه‌رگرتووه و گوتی: "نه‌متوانی له ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵبێم، په‌شیمانم. منیان له سووریا گرت و هێنایه‌وه. به هاووڕێیانم ده‌ڵێم له سووریا، تا رێگه نزیكه بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا خاوه‌ندارێتیمان ده‌كات، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان خاوه‌ندارێتیمان ده‌كات. به ده‌وڵه‌تی سووریاش ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر گه‌وره‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه حسابی ئه‌وه‌تان لێده‌پرسێته‌وه".
به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك له لازقییه، سه‌رۆكایه‌تی میت ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌ودیو سنوور زیادكرد كه له‌م دوواییانه‌دا دژ به چه‌كدارانی فه‌تۆ ئه‌نجامیدان.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه هیچ پشتیوانییه‌كی هه‌واڵگری و لۆجستی له‌هیچ ده‌وڵه‌تێكی بیانی وه‌رنه‌گیراوه، ته‌واوی قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه، چاودێری، ئۆپه‌راسیۆن و گواستنه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی میته‌وه ئه‌نجامدراوه.