Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له 21 پارێزگای توركیا ده‌ستیپێكردووه بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) كه به هۆی ئه‌ندامبوونیان له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له كاردوورخرابوونهوه و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمامانه‌ی فه‌تۆ كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌بووه، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 63 گومان‌لێكراو ده‌رچوو.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ)، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 45 كارمه‌ندی پێشووی میت و 18 ئیمامی فه‌تۆ ده‌ركراوه كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی پێشووی میت هه‌بووه.
له چوارچێوه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا، له لایه‌ن كارمه‌ندانی میت و یه‌كه‌كانی ئاسایشه‌وه له 21ی پارێزگای توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیپێكرد كه پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز به هۆی په‌یوه‌ندیان به فه‌تۆ له كاردوورخراونهتهوه و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمامانه‌ی په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌ییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه.
له درێژه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامدراون له ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر 32 ناونیشان ئه‌نجامدراوه و، نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون.