Muhammet Ali Kemal
12 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستییی داعش لە ئیستانبوڵ، ٢٥ گومانلێکراو دەستگیرکران کە سێیان بەرپرسی باڵای رێکخراوەکەن و ٢٢شیان بیانین.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستیان بە کارەکانیان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنی سێ بەرپرسی باڵای رێکخراوەکە کە فەرمانی ئەنجامدانی چالاکییان دەکردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەکان لە دوو ناوچەی ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆ سەر سێ ئەدرەس ئەنجامداوە و ٢٥ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە کە سێ بەرپرسەکەشیان لە نێودایە.
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینیشدا لەو ناوچانەی گومانلێکراوەکانی تیادا دەستگیرکراون، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری ئەلیکترۆنیی دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەوەش زانراوە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوەکاندا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بەردەوامە.