Bestami Bodruk,Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
دیاربه‌كر - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵێكی ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر روویدا، ژنێك برینداربوو.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له گه‌ڕه‌كی ئیسكه‌نده‌ر پاشا، به هۆكارێكی نادیار له نهۆمی زه‌مینیی بینایه‌كی سێ نهۆمیدا ته‌قینه‌وه‌یەک روویداوه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ژنێك به‌ناوی به‌دیعه داشڵك كه دایكی چوار منداڵه، برینداربووە.
ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی دیجله.
له شوێنه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منی گیرایه‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێكرا.