Adam Abu-bashal
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەبوجا - AA
لە دارستانی پانداماساو لە زیمبابوی، ١١ فیل لەناوچوون.
سەرۆکی فەرمانگەی پارکی نیشتمانیی و ژیانی ئاژەڵانی کێوی زیمبابوی، تیناشی فاراوۆ لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنی ناوخۆیی وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە کە هێشتا دیار نییە لە دارستانی پانداماساو، ١١ فیل لەناوچوون.
تیناشی فاراوۆ باسی لەوە کرد کە دەستیان بە کار کردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری لەناوچوونی فیلەکان و رایگەیاند ''بەپێی فەرمانگەکە لەناوچوونی فیلەکان بەهۆی پەتای شاربۆنەوەیە. چاوەڕوانی دەرەنجامی مەیدانی و تاقیگەین لە شارەزایانی ڤێرتێرنەری''.
لە وڵاتی بۆتسوانا کە دراوسێی زیمبابوی-یە لە میانی سێ مانگدا، لانیکەم ٣٥٠ فیل بە نەخۆشی شاراوە لەناوچوون.
هەروەها ساڵی رابردوو، ٢٠٠ فیل بەهۆی وشکەساڵییەوە لە زیمبابوی لەناوچوون.