Adsız Günebakan
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
غازی عەنتاب - AA
"گابی" کە بێچووە فیلێکە لە باخچەی ئاژەڵانی غازی عەنتاب و یەکەم فیلە بە شێوازی بلووری هاتبێتە دونیاوە لە کەشوهەوای گەرمی هاویندا، بە یاریکردن لە ئاودا خۆی فێنک دەکاتەوە.
لە پارێزگای غازی عەنتاب کە پلەکانی گەرما لە سەروو پلەی گەرمای وەرزەوەییە، گەرما کاریگەری لەسەر ئاژەڵانیش دروست کردووە، "گابی" فیل کە یەکێکە لە ئاژەڵەکانی باخچەی سروشتیی شارەکە بە چوونە ناو ئاوی ئەو حەوزەی لە شوێنەکەیدا دروستکراوە، هەوڵی خۆفێنککردنەوە دەدات.
"گابی" کە نزیکەی ١٥ ساڵ لەمەوبەر بە شێوازی بلووری هاتە دونیاوە و یەکەم فیلە بەم شێوازە لەدایک بووبێت و ناوی پزیشکەکەشی لێنراوە لە مانگەکانی هاویندا و لە دوای ژەمی بەیانی وا راهاتووە بچێتە ئەو حەوزەی بۆی دروستکراوە.
"گابی" کاتێک دەچێتە حەوزەکەوە رادەکشێت و دوای هاتنە دەرەوەشی حەمامێکی قوڕین دەکات.
سەرۆکی فەرمانگەی پاراستنی ژیانی سروشتی لە شارەوانی غازی عەنتاب، جەلال ئۆزسۆیلەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە پلەکانی گەرما لە شارەکە لەنێوان ٤٤-٤٥ پلەی سەدییە.
گوتیشی: ''هەموو گیاندارانی پارکی ژیانی سروشتیی غازی عەنتاب بەلامانەوە زۆر بەهادار و گرنگە، لەگەڵ ئەوەشدا "گابی" بەهایەکی جیاوازتری هەیە. "گابی" یەکەم بێچووە بە شێوازی بلووری هاتبێتە دونیاوە لە شوێنی مانەوەکەی لە باخچەکەدا هەم حەزی ئاو خواردنەوەی هەیە هەمیش حەوزی خۆفێنککردنەوە. کاتێک کەشوهەوا گەرمە دەچێتە حەوزەکەوە و خۆی فێنک دەکاتەوە. کاتێک هاووڵاتییان لەم دۆخەدا دەینینن ساتێکی خۆشە بەلایانەوە. کاتێک "گابی" دەچێتە ئاوەکەوە ئێمە بانگ لە خەڵکەکە دەکەین بێن تەماشای بکەن. خەڵکیش پەیتا پەیتا دێن و تەماشای دەکەن. "گابی" کاتێک لە حەوزەکە دێتە دەرەوە بە لووتی خۆڵ دەکات بەسەر خۆیدا بۆ ئەوەی تیشکی خۆر کاریگەری کەمی لەسەر دروست بکات''.