Müslüm Etgü,Fevzi Kemal Karagöz
25 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2023
غازی عەنتاب/شانڵیئورفا – AA
بۆ جەژنی قوربان کە نۆ رۆژ لە تورکیا دەکرێت بە پشوو گەشتیارێکی زۆر روو لە هەریەک لە شارەکانی غازی عەنتاب و شانڵیئورفا دەکەن کە بە میراتی کولتووری و خوانسازی بەناوبانگن.
گەشتیاران هاوکات لەگەڵ بەسەرکردنەوەی شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکان، بۆ تامکردنی خوانە بە تاموچێژەکانی کە بەم هۆیەوە ناوی خراوەتە لیستی "تۆڕی شارە داهێنەرەکان"ی یونسکۆ روو دەکەنە غازی عەنتاب و لە ئێستادا رێژەی پڕیی ناوچە گەشتیارییەکانی شارەکە گەیشتووەتە لە سەدا ٦٠.
سەرۆکی دامەزراوەی نوێنەرایەتی ناچەی گاپ سەر بە یەکێتیی ئەجێنداکانی گەشتیاریی تورکیا، ئیبراهیم خەلیل کڵنچ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند پشووی جەژنی قوربان دەبێتە هۆی ئەوەی گەشتیارێکی زۆر روو لە غازی عەنتاب بکەن و گوتی: "لە ئێستادا رێژەی پڕبوونی هۆتێلەکان بۆ ئەم پشووە لە لە سەدا ٣٠یەوە بەرز بووەتەوە بۆ لە سەدا ٦٠".
کڵنچ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە جگە لە ئیستانبوڵ و ناوچەی ئیجە هەروەها گەشتیارێکی زۆریش لە ئەڵمانیا و هۆڵەنداوە روو لە شارەکە دەکەن.
هەروەها شوێنەوارە مێژووییەکانی وەک گۆبەکلیتەپە، کاراهانتەپە و خانووە شێوە گومبەزەکانی شانڵی ئورفا کە خراونەتە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆ و بە خواردنە بە تاموچێژەکانی بەناوبانگە بۆ پشووی جەژن گەشتیارێکی زۆر رووی تێ دەکەن.
سەرۆکی گەورەشارەوانیی شانڵیئورفا، زەینەڵ عابیدین بەیازگول بە ئاماژەدان بەوەی کە گەشتکردن بۆ پارێزگاکە و چوون بۆ شوێنەوارە مێژووییەکانی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمانی زوو، گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت بە گوێگرتن لە میوزیک سەردانی شوێنەوارە مێژوویی و دڵڕفێنەکان بکەن و تامی خواردنە ناوازەکان بکەن، وەرن بۆ شانڵی ئورفا ".
لای خۆیشیەوە سەرۆکی دەستەی چاودێریی یەکێتیی هۆتێلە گەشتیارییەکان، موسلیم چۆبان ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی پشووی جەژنەوە رێژەی پڕبوونی هۆتێلەکان لە شانڵیئورفا زیادی کردووە، گوتی: "بەهۆی ئەوەی باڵکڵیگۆل کە شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراهیمە و هەر لەوێش خراوەتە ناو ئاگر خەڵکانێکی زیاتر روو لە پارێزگاکە دەکەن".