Adsız Günebakan
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2023
غازی عەنتاب - AA
ئیبراهیم مستەفا ئونجوئۆغڵو، بەڵێندەری دروستکردنی باڵەخانەی بەهار لە شاری غازی عەنتاب کە لە بوومەلەرزەکەدا داڕووخا، دەستبەسەرکرا.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی غازی عەنتابەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵێندەری باڵەخانەی بەهار لە شارەکە کە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تەکنیکی دەرکەوت کەمتەرخەمی کردووە لە دروستکردنی باڵەخانەکەدا و بەو هۆیەشەوە لە ئیستانبوڵ دەستگیرکرا، رێکارییە ئەمنییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە تەواو بووە.
دوای رەوانەکردنی بۆ دادگا، تۆمەتبارەکە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
ئیبراهیم مستەفا ئونجوئۆغڵو لە ١١ی شوباتدا لە ناوچەی پەندیک دەستگیرکرا.