Haydar Toprakçı
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
ئیزمیر - AA
کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بەردەوامە کە دارستانی قەزای گوزەلباهچە سەربە پارێزگای ئیزمیری گرتووەتەوە.
بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە نزیک یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی یاکا کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە کە بەهۆی کاریگەری توندەباوە تەشەنەی سەندووە، تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی چڕدان بۆ کۆنترۆڵکردنی و لە رێگەی چوار فڕۆکە، پێنج هێلیکۆپتەر، ٢٢ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، پێنج تانکەری ئاو و سێ بلدۆزەرەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.