Baybars Can
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2023
ئیزمیر - AA
قەبارەی هەناردەکردنی خواردنە دەریاییەکان لە تورکیا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار تۆن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یەکێتییەکانی هەناردەکارانی دەریای ئیجە، هەناردەکردنی خواردنە دەریاییەکان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا حەوت زیادی کردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە ٨٢٨ ملیۆن دۆلار.
داهاتی خواردنە دەریاییەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ٧٦٠ ملیۆن دۆلار بووە.
قەبارەی هەناردەکردنی خواردنە دەریاییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا، گەیشتە یەک ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دۆلار. تورکیا ئامانجی ئەوەیە قەبارەی هەناردەکردن لەم بوارەدا بۆ یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٣ و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ دوو ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە.
خواردنە دەریاییەکان سەدان جۆری ماسی و ژمارەیەکی زۆر گیانەوەری دەریایی بڕبڕەدار، نابڕبڕەدار و توێکڵدار لەخۆدەگرێت.