Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
هه‌راری - AA
ئه‌مه‌رسۆن منانگاگوا بوو به براوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له زیمبابوی كه له دوای ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازییه‌وه بۆته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی زیمبابوی رایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیدا كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌چوو پارته‌كه‌ی منانگاگوا كه به‌ره‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری-یه‌كێتیی نیشتیمانی ئه‌فریقایه له‌سه‌دا ٥٠،٨ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕینی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆنیش له‌سه‌دا ٤٤،٣ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك هه‌راری له لایه‌ن به‌ربژێری هاوپه‌یمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕینی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن، چامیسا بووه‌ته جێی سه‌رنج. به‌ره‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری-یه‌كێتیی نیشتیمانی ئه‌فریقا توانیوویه‌تی زۆربه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات.
له كاتێكدا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌بووه ٢٠ كه‌س خۆیان بهربژێركردبوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی زیمبابوی.
له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كاندا، ١٦ كه‌س كوژراون و ١٤ی دیكه‌ش برینداركراون و ١٨ كه‌سی دیكه‌یش ده‌ستگیركراون.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای له پارته‌كان و لایه‌نگرانیان كرد خۆیان به دووربگرن له په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی.