Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
شیكاگۆ – AA
به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان له به‌شی باشووری شاری شیكاگۆ ناوەڕاستی ئه‌مریكا، خۆپیشاندان و رێپێوان ئه‌نجام درا.
به‌مهۆیه‌وه به‌شێكی رێگای كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی میشیگان كه هه‌شت رێڕەوە به‌ڕووی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخرا و خۆپیشاندانه‌كه له خاڵی یه‌كتربڕی ئه‌و رێگایه له شه‌قامی بهلمۆنت ده‌ستیپێكرد. له‌ژێر چاودێری چڕوپڕی پۆلیسدا دوای بڕینی یه‌ك كیلۆمه‌تر و نیو له به‌رده‌م یاریگای رایگلی كه گۆڕه‌پانی یانه‌ی شیكاگۆیه كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه هات. به درێژایی رێگاكه خۆپیشانده‌ران به ته‌باشیر ده‌یاننوسی "به‌سه توندوتیژی".
نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه كرد كه به‌ر له پێشبڕكێی نێوان یانه‌ی شیكاگۆ و سان دیێگۆ پادرێس به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خسته پاڵ سه‌رۆك شاره‌وانی شیكاگۆ، راهم ئیمانوێل كه خه‌مساردبووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رووداوه توندوتیژیهكاندا و داوایانكرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و دروشمه‌كانی "ژیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه"، "ده‌بێت راهم ئیمانوێل بڕوات" و "دادپه‌روه‌ری نه‌بێت ئاشتیش نییه"یان ده‌گوته‌وه.
هه‌روه‌ها كاردانهوهیشیان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ربڕی. وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانی هێرشه چه‌كدارییه‌كان و پانكارتهكانی "پۆلیس لێگه‌ڕێ بكوژرێین"، "دادپه‌روه‌ریمان ده‌وێت" و "ده‌بێت تره‌مپ و پێنس بڕۆن"یان به‌رزكردبۆوه.
له خۆپیشاندانی مانگی رابردوو خۆپیشانده‌رانی دژی توندوتیژی رێگای دان رایان-یان داخستبوو، بهمهۆیهیشهوه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی ده‌ستگیركران. سه‌رۆك شاره‌وانی شیکاگۆ، راهم ئیمانوێل رایگه‌یاندبوو به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه به بڕی ٣٢٣ هه‌زار دۆلار زیان به‌ر ئابووری شیكاگۆ كه‌وتووه.