Sangar Hamad Azeez
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند کە تەنیا لە مانگی تەمووزدا ٨٨٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا راپۆرتێکی دەربارەی توندوتیژییەکانی مانگی تەمووزی رابردوو لە سووریا بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەش بەهۆی جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ٨٨٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛ بەهۆی توندوتیژییەکانی گروپەکانی سەر بە رژێمەکەی ئەسەد ٦٨٤ کەس کوژراون.
هەروەها بەهۆی بۆردومانەکانی رووسیاش شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگەش ١١ هاووڵاتی سڤیلیان کوشتووە ئەمە لە کاتێکدايە کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ٨٥ هاووڵاتی سڤیلیان کوشتووە و هاوپەیمانی دژ بە دعاشیش ١٠ هاووڵاتی.
هەر لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەو ژمارە هاووڵاتیيەی کە کوژراون ٥٤٧یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە کە لەنێوانیان منداڵیش بەدیدەکرێت.