Tolga Akbaba,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران، ئه‌دمیراڵ حوسه‌ین خانزادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران و رووسیا له ده‌ریای قه‌زوین مانۆڕی هاوبه‌شی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
خانزادی باسی له‌وه‌شكرد كه هاریكاری له‌نێوان هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران و رووسیا له ده‌ریای قه‌زوین زیادیكردووه و، گوتی: "له قه‌زوین په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئاگاداری ئه‌و ره‌وشه‌ن. ئاسایشی قه‌زوین له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. له كاتێكی نزیكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ریایی رووسیادا مانۆڕی هاوبه‌شی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
خانزادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئهوهشكردووەتەوە كه جگه له وڵاتانی ناوچه‌كه، رێگا به بوونی هێزی دیكه ناده‌ن له ده‌ریای قه‌زویندا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه قه‌زوین ناوچه‌ی ئاشتیی و دۆستایه‌تییه.
ئه‌دمیراڵ خانزادی لەمیانی قسەکردنی بۆ ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی ئێران، میهر، سه‌باره‌ت به‌و به‌رواره زانیاری نه‌دا كه تیایدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ریای رووسیادا مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.