Aynur Ekiz
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی 29ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی شاندی توركیا له رووسیا كه پێكهاتبوو له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و راوێژكاری میت، هاكان فیدان و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن، چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا و توركیایه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بڕیاره له مانگی كانوونی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا ئه‌نجام بدرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان و پوتین بریاری گرنگ بده‌ن له‌باره‌ی كڕینی سیستەمی به‌رگری ئاسمانیی S400 له رووسیا و، ده‌رباره‌ی بابه‌ته دوو قۆڵیی و هه‌رێمییه‌كان به‌تایبه‌تی كێشه‌ی سووریا.
سه‌ردانه‌كه كه یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌ردۆغانه بۆ رووسیا پاش ئه‌و لێدوانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكای كرد كه گووتی: "به‌ڵێنیان به ئێمه دا 'ئه‌وێ به‌وانه (په‌یه‌ده/په‌كه‌كه) چۆڵده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌نێرین بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات'. به‌ڵام نهیانناردن. ئه‌گه‌ر پاكتان كردەوه لێیان ئه‌وا باش، ئه‌گه‌ر دهرتانكردن ئه‌وا باش، ئه‌گه‌ر ده‌رتان نه‌كردن ئه‌وا ئێمه ده‌چینه منبجه‌وه". به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گرنگیی زۆری هه‌یه.