Fuat Kabakcı
16 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2020
په‌كين - AA
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا هەزار و 666 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 68 هه‌زار و 500 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی 11 هه‌زار و 272 يان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و 228 حاڵه‌تی توێ تۆمار كراوه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه گه‌یشتووه‌ته 158 هه‌زار و 764 كه‌س.
له هه‌رێمه‌كانی هۆنگ كۆنگ 84 حاڵه‌ت و ماكاو 10 حاڵه‌ت تۆمار كراون.
تا ئێستاش نۆ هه‌زار و 419 كه‌سی توشبوو دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
هه‌ر به‌پێی روونکردنەوەکە ته‌نها له 24 كاتژمێری رابردوودا، 142 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 139یان له ویلایه‌تی هوبای، دوویان له ویلایه‌تی سچوان، دووانیان له په‌كینی پایته‌خت و چۆنگچینگ بوون، هاوكات دوو هه‌زار و نۆ حاڵه‌تی نوێی توشبوون تۆماركراون.
له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه و به‌خێرایی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد، زۆربه‌ی وڵاتانیش هاونیشتمانییه‌كانیان له چین گواسته‌وه.