Yusuf Özcan
15 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2020
پاریس – AA
ئه‌و گه‌شتیاره چینییه‌ی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) ببوو له پاریس'ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زیری ته‌ندروستیی فه‌ڕه‌نسا، ئاگنێز بوزیێن رایگه‌یاند ئه‌و گه‌شتیاره ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵه چینییه‌ی به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆناوه له نه‌خۆسخانه‌ی بیچات له ٢٥ی كانوونی دووه‌مه‌وه خرابووه ژێر چاودێری توندی پزیشكی، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌شتیاره چینییه له پاریس، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ورووپا تۆمار كرا.
ئه‌و گه‌شتیاره له ویلایه‌تی هوبه‌ی چین'ه‌وه چووبووه فه‌ڕه‌نسا.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌و ڤایرۆسه له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری ووهان له ویلایه‌تی هوبه‌ی چین تۆمار كرا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ڤایرۆسه ته‌واوی شاره‌كانی چین و وڵاتانی دیكه‌ی گرته‌وه. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش به‌مهۆیه‌وه "دۆخی له‌ناكاو"ی راگه‌یاند.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاندووه کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، تا ئێستا هه‌زار و ٥٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦٦ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.