Yunus Kaymaz
25 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2022
دۆحە – AA
لە میانی یارییەکانی گرووپی ههشتهمی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ له قەتەر، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای یەکسان بوون.
هەردوو هەڵبژاردە لە ١٥ خولەکی یەکەمی یارییەکەدا کە لە یاریگای ئێجوكهیشن سیتی بەڕێوەچوو و لەلایەن کلیمنت تورپین-ی فەڕەنسییەوە ناوبژیوانی دەکرا، بە وریایی یارییان دەکرد و دواتر لە ماوەی سێ خولەکدا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دوو دەرفەتی لە رێگەی نونیز و ڤالڤێردی بۆ رەخسا بەڵام نەیانتوانی سوودی لێوەربگرن.

لە بەرامبەردا یاریزانی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور ئوی-ژو هوانگ لە خولەکی ٣٤دا، دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەم گۆڵ بۆ رەخسا بەڵام نەیتوانی تۆڕی ئۆرۆگوای بهەژێنێت.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتای هات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکدا، شوێنگۆڕینی سوارێز-کاڤانی لە خولەکی ٦٤دا هیچ گۆرانکارییەکی بەسەر تواناکان و شێوازی یاریی ئۆرۆگوایدا نههێنا.
لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا جگە لە دوو هەوڵی کیو-سونگ چو و یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی مین کیو سۆنگ لە خولەکەکانی ٧٨ و ٩٠دا، هەوڵێکی نونیزی ئۆرۆگوایی لە خولەکی ٨١دا هیچ ئهنجامێكی نەبوو و یارییەکە بە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا تەواو بوو.
