Hilmi Sever
25 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2022
دۆحە – AA
لە دووەم یاریی گرووپی ههشتهم لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قهتهردا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی گانای بردەوە.
لە یارییەکەدا سەرجەم چاوەکان لەسەر ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، کرستیانۆ رۆناڵدۆ بوون و هاندەران چەند کاتژمیرێک بهر له دەستپێکردنی یارییەکە بە درێسی ژمارە ٧ی رۆنالدۆوە لە بەردەم یاریگاکە کوببوونەوە و ئاهەنگیان دەگێڕا.
رۆنالدۆ لە خولەکی ١٠ی یارییەکەدا دەرفەتێکی ئاسانی لە بەردەم گۆڵ بۆ رەخسا بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی گانا پاشەکشەی کردوو، پۆرتوگالیش بەردەوام لە هێرشدا بوو بەڵام ئەنجامەکە نەگۆڕا وگێمی یهكهمی یارییەکە بەبی گۆڵ کۆتایی هات.
لە دەستپێکی گێمی دووەمی یارییەکەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە تەکتیک و خێرایی یارییەکەدا لەلایەن گاناوە رووی نهدا و هەڵبژاردەی پۆرتوگال باڵادەستیی بەسەر یارییەکەدا نیشاندا.
فشارەکانی پۆرتوگال لە خولەکی ٦٥دا لێدانێکی سزای لێکەوتەوە، کرستیانۆ رۆناڵدو تۆپەکەی خستە لای راستی گۆڵپارێزەوە و گۆڵی یەکەمی بۆ ههڵبژاردهكهی تۆمار کرد.
دوای گۆڵەکەی پۆرتوگال، هەڵبژاردەی گانا لە خولەکی ٧٣دا و لەریگەی ئاندرێ ئایۆ-وه گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.
دوای ئەو دوو گۆڵە یارییەکە جووڵانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و لە ئەنجامدا پۆرتوگال گۆڵی دووەمی لە خولەکی ٧٨دا لە رێگەی جواو فلێکسی و گۆڵی سێیەمی لە خولەکی ٨٠دا لە رێگەی رافائێل لیاو-هوه تۆمارکرد.
لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا هەڵبژاردەی گانا تەواوی هەوڵەکانی چڕکردەوە و فشار و مەترسییەکی زۆری خستە سەر هیڵی بەرگریی و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و لە ئەنجامدا لە خولەکی ٨٩دا لە رێگەی ئوسمان بۆکاری-یهوه توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات.
لە ماوەی زیادکراودا گانا چەند هەوڵیکی دیکەی هەبوو بەڵام نەیتوانی ئەنجامەکە بگۆڕێت و رۆناڵدۆ و هاوریکانی یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣-٢ بردەوە و سێ خاڵیان بەدەستهێنا.
رۆناڵدۆ بهو گۆڵهی له گانای كرد، وهك یهكهم یاریزان ناوی چووه مێژووهوه كه له پێنج مۆندیالی جیاوازدا گۆڵی تۆماركردووه.