Hüseyin Yıldız
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2023
ئاگری - AA
لە قەزای تاشڵیچا سەربە پارێزگای ئاگری خۆرههڵاتی توركیا، چوار بێچووە رێوی کە لە دەوری دەریاچەی باڵک دەگەڕان، کەوتنە بەر کامێراکان.
دەریاچەی باڵک کە دوو هەزار و ٢٤١ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و لە رووی ژیانی کێوییەوە گرنگییەکی بەرچاوی هەیە، یەکێکە لەو شوێنانەی سروشتدۆستان زۆر سەردانی دەکەن.

ناوچەکە کە میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵە کێوییە جۆراوجۆرەکان دەکات، تیایدا چوار بێچووە رێوی کە دەگەڕان لەلایەن کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵووەوە وێنە گیرا.
بێچووەکان چوونە سەر تاشەبەردێکی گەورە و دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بە ناوچەکەیاندا روانی خۆیان ون کرد.
