Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوێنێ باڵیۆزی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره، وه‌لید بن عه‌بدولكه‌ریم ئهلحیرهیجی بانگهێشتی وه‌زاره‌ت كرد و، چاوه‌ڕوانی "ته‌واو هاریكاربوون" له لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی دۆخی جه‌مال خاشقجی پێ راگه‌یه‌ندرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئوناڵ، دوێنێ باڵیۆز ئهلحیرهیجی بانگهێشت كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامی "ته‌واو هاریكاربوون" له لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی پێ راگه‌یه‌ندراوه.
ده‌ستگیرانی خاشقجی (ه.ئا) كه دوواین كه‌س بووه رۆژی سێ شه‌ممه جه‌مال خاشقجی بینیووه، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند تا به‌رده‌م كۆنسوڵخانه به‌یه‌كه‌وه‌بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خاشقجی چووه‌ته ژووره‌وه ئیدی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌درۆخسته‌وه و رایگه‌یاند كه خاشقجی "هاتووه‌ته كۆنسوڵخانه، به‌ڵام دواتر كۆنسوڵخانه‌ی جێهێشتووه".
باڵیۆزی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره ئهلحیرهیجی، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردووش بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرابوو سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت.