Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به دڵته‌نگییه‌كی قووڵه‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سمان له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وتی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا پێگه‌یشت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه خوێنڕێژانهیه ده‌كه‌ین" و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و دانیشتوانی نیوزله‌ندا كراوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه: "باوه‌ڕمان وایه حكوومه‌تی نیوزله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌و هێرشانه‌ی كه روونه به‌هۆی هاندانی ئیسلامۆفۆبییهوه ئه‌نجامدراون، به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌رچی زووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان ده‌باته به‌رده‌م دادگا. له‌وباره‌یه‌شه‌وه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن ده‌كه‌ین".