Murat Paksoy,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه له كاتی په‌رستشدا له نیوزله‌ندا كرایه سه‌ر موسڵمانان و ئه‌نجامده‌رانی به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاندووه: "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین كه له كاتی په‌رستشدا له نیوزله‌ندا كرایه سه‌ر موسڵمانان و ئه‌نجامده‌رانی به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له په‌لاماره‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و شیفای به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین".