Aybüke İnal,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به په‌لاماردرانی دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ند به‌پێویستی زانی چیتر جیهان به تیرۆریزمی فاشیستی ئیسلامۆفۆبی بڵێت بووه‌سته.
ئیبراهیم كاڵن له هه‌ژماری تویته‌ری خۆیه‌وه روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌لاماردانی دوو مزگه‌وت له له شاری كریستچهرچ له نیوزله‌ندا، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "له هێرشێكی نه‌ژادپه‌رستانه و فاشیستدا بۆ سه‌ر مزگه‌وتی نوور له شاری كریستچهرچی نیوزله‌ندا، ده‌یان كه‌س به دڕندانه كوژران".
كاڵن له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: "نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه دژایهتییكردنی ئیسلام و دوژمنایه‌تییكردنی موسڵمانان گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك. چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان بینی كه گوتاره ئیسلامۆفۆبییهكان بۆ ئایدۆلۆژیایه‌كی لاده‌ر و تاوانكارانه گۆڕاون. پێویسته چیتر جیهان به تیرۆریزمی فاشیستی ئیسلامۆفۆبی بڵێت بووه‌سته".