Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له بیست و حەوته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژی هۆجاڵی-دا، توركیا هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه و به‌رده‌وامیدان به داگیركردنی خاكی ئازه‌ربایجان كرد له لایه‌ن ئه‌رمینیاوه.
له بیست و حەوته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژی هۆجاڵی-دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه و به‌رده‌وامیدان به داگیركردنی خاكی ئازه‌ربایجان له لایه‌ن ئه‌رمینیاوه ده‌كه‌ین. هاوسۆزی خۆمان ده‌رده‌بڕین و له ناخی دڵمانه‌وه هه‌ست به ئازاری خوشك و برا ئازهربایجانیییهكانمان ده‌كه‌ین كه بوون به زیانبه‌ركه‌وتووی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كه ٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر روویدا".
له په‌یامه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌كانی كۆماری ئه‌رمینیا له ٢٦ی شوباتی ١٩٩٢ هێرشیانكرده سه‌ر شاری هۆجاڵی له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی سه‌روو له ئازه‌ربایجان و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، سه‌دان هاووڵاتی ئازه‌ربایجانی كوژران، برینداربوون و به دیل گیران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر خه‌ڵك و داگیركردنی به‌شێك له خاكی ئازه‌ربایجان له لایه‌ن ئه‌رمینیاوه زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و له وڵاتانی خۆیان ده‌ركران، نووسیوویشیه‌تی: "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برا ئازهربایجانییهكانمان ده‌كه‌ین".