Ahmet Furkan Mercan,Hemın Othman Mohammed
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا سه‌ره‌خۆشی له رووسیا كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی گڕگرتنی فڕۆكه‌یه‌ك له مۆسكۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به نیگه‌رانییه‌وه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سیان بیستووه له رووداوێكی گڕگرتنی فڕۆكه‌یه‌كدا له فڕۆكه‌خانه‌ی شیریمیتێڤۆی مۆسكۆی پایته‌خت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به هۆی ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌وه هاوخه‌می خۆمان بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی رووسیا ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، شیفای به‌په‌له بۆ برینداران ده‌خوازین".
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، فڕۆكه‌یه‌ك له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی به‌په‌له‌دا گڕیگرت. به‌پێی دوایین زانیاری له‌و رووداوه‌دا 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.